دژی وەرگرتنی پارە لێیان؛ خۆپیشاندانی خوێندکارانی بەشەناوخۆیی زانکۆی راپەڕین دەستی پێکرد
زیانەکانی نەخەوتن تا درەنگانی شەو لەسەر تەندروستی لەشی منداڵان گەورە و ئاڵۆزن، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە سیستمی بەرگری جەستەوە هەیە لە دژی نەخۆشی و هەوکردن بۆیە زۆرێک لە منداڵان بەدەست هەوکردنەوە دەناڵێنن کە دووبارە دەبێتەوە تێکچوونی خەو کاریگەری لەسەر رێژەی دەردانی هۆرمۆنەکانیان هەیە، جگە لە تێکچوونی کارکردنی سیستەمی بەرگری.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوی کردەوە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە جۆری پێکدادان لەنێوان پاسێک و بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێل لەسنووری پارێزگای مێرسین لە باشووری تورکیا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٩ کەسیش بریندار بوون.
خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی خوێندکارانی بەشەناوخۆیی زانکۆی راپەڕین لە رانیە دەستی پێکرد و خوێندکارەکان دەڵێن، پێیان وتراوە دەبێت حەوت هەزار دینار بدەن پێش چۆڵکردنی بەشەناوخۆییەکەیان.
رێگای نێوان بازیان و سەنگاو درێژییەکەى ٢٥ کیلۆمەترە و پڕە لە چاڵ و تاسە بەڵام دواى چەند ساڵێک حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، تەنها پێنج کیلۆمەترى قیرتاو دەکات، ئەندازیاری پڕۆژەکەش دەڵێت بەهۆی نەبوونى پارەوە کارەکەیان بە سستى بەڕێوەدەچێت.
بۆ یەکەمجار دوای چوار مانگ، لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە هێرشێکی گەورەی مووشەکی کرایە سەر شاری تەلئەبیب لە ئیسڕائیل و لەوبارەیەشەوە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، دەنگی ١٥ تەقینەوە لە تەلئەبیب بیستراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، یەکێتی لەسەر فەرمانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەستیکردووە بە بڕینی شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ لە چەند شوێنێکەوە بە مەبەستی بنیادنانی پڕۆژە.
نزیکەی ٥٠ رۆژە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان مووچەیان وەرنەگرتووە، حکومەتی کاربەڕێکەریش ئامادەنییە لە داهاتی ناوخۆ و نەوتی قاچاخ مووچەکانیان دابەشبکات و رادەستی بەغدایشی ناکات تا ئەوان پارە بنێرن، لە کاتێکدا ئەو داهاتە بە ٨٠٠ ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا هیچ تووشبوویەکی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێم نییە.
چین، بەبێ شەڕ و جەنگى گەورە خەریکە کۆنتڕۆڵى بازاڕەکانى جیهان دەکات و شوێنى بە ئەمریکا و ئەوروپا لێژکردووە، بەتایبەتى لە دروستکردنى ئۆتۆمبیلدا، رۆژئاواش بە پلانێکى نوێ رووبەرووى زلهێزەکەى رۆژهەڵاتى دوور دەبنەوە.
پەرلەمانی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کرد لەبارەی پەسەندکردنی یاسای پشووەکانی عێراق کە خۆی لە بەپشووکردنی رۆژی ١٦ـی ئازار بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەی و رۆژی ٢٤ـی حوزەیران بەبۆنەی جەژنی غەدیر دەبینێتەوە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە تائێستا لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و کەمپەکانی دیکەوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان گەیشتووەتە ٢٩ هەزار خێزان کە زۆربەیان خەڵکی شنگالن.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەهۆی گەیشتن بە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی تەماتە و پەتاتە، دەست بە هەناردەکردنی ئەو دوو بەرهەمە کشتوکاڵییە دەکەن بۆ وڵاتانی دراوسێ.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان لە سنووری سلێمانی بۆ مانگی ئایار دیاری کرا و بڕی ٢٥٠ دینار بۆ هەر کیلۆواتێک دەبێت.
دوو هەفتەیە جوتیارانی نەوجول دژی رێگەگرتن لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان گردبوونەتەوە، وەک خۆیان دەڵێن، رێگەیان نادەن بەرهەمەکانیان بگوازنەوە، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵێت، وەزارەتی بازرگانیی عێراق پێی راگەیاندووە کێشەی وەرگرتنی دانەوێڵەی جوتیارەکان چارەسەر کراوە.
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەواو كراوە و چاوەڕوانی دیاریكردنی وادەیەكی نوێ دەكەن.
دوای تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەک بەسەر ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر و چەند بەڵێنێکی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە، دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری لەسەر ئەرکی خۆیان سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکەن. دەشڵێن، "بەهۆی بێئومێدبوونمان لە بەڵێنەکانی حکومەت، لەسەر ئەرکی خۆمان بازاڕەکە نۆژەن دەکەینەوە".
بانکی رەشید رایگەیاندووە، بەشی چوارەمی پێدانی قەرز دەستپێدەکەن، کە هەریەک لە گەنج، دەرچووان و ئەوانە دەگرێتەوە بەدوای کاردا دەگەڕێن.
بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە بۆ ئەمڕۆ ٢٨١ ملیۆن دۆلاریان فرۆشتووە کە زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دۆلاری کاشە. لە بازاڕەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
جارێکی دیکە بەهۆی خراپی رێگاوبانەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەر رێگای شەقڵاوە – هیران دروستبووە و بەشێک لە شۆفێرانی سنوورەکەش بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، زیاتر لە دوو کاتژمێرە چاوەڕوانن کە رێگاکە بکرێتەوە، جگە لەوەش حکومەتی کاربەڕێکەر ئامادەنەبووە رێگاکان چاکبکاتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان، کۆبوونەوە و تیایدا جگە لە پرسی پەیوەست چالاکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق، تاوتوێی رێگاچارەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم بەغدا کراوە.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مووچەخۆران بۆ بەغدا بنێردرێت. وتیشی، لیستەکە بەبێ پلەبەرزکردنەوە دەبێت.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە بەرزدەبنەوە و کەشوهەوا جێگیر دەبیت.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای ئەوەی نرخی دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە سەروو ١٦٥ هەزار، رێکارەکانی دابەزاندنی نرخی دۆلار چڕترکرانەوە و لەئێستاشدا بەپێی ئەو هەنگاوانەی گیراونەتە بەر، نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت و لە نرخی فەرمی نزیک دەبێتەوە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی چوارەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ دەكرێت، وتیشی، گۆڕانكاری لە بەشێك لە ماددەکاندا کراوە.
دوا بەدوای گۆڕانکارییە سیاسی و جیۆپۆلەتییەکییەکانی ناوچەکە نرخی نەوت دوای تێپەڕبوونی حەوت مانگ نزیکدەبێتەوە لە قۆناغی گەڕانەوە بۆ نرخی سەرەتای خۆی، لە ئێستاشدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
بانکی رافیدەین رایگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی بانکی رافیدەین بڕیار درا سەرجەم لقەکانی بانکەکە داواکاری بۆ لێخۆشبوون لە قەرز و پێشینەی شەهیدان و برینداران لەلایەن دەزگای شەهیدانەوە وەربگرن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی وەرگرتنی پارە لە بارهەڵگرەکان جموجوڵی بازرگانی لە هەردوو مەرزی باشماخ و پەروێزخان راگیراوە.
میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی داخراوی یاری منداڵان لە شاری راجکۆت لە ویلایەتی گوجاراتی رۆژئاوای هندستان ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە ١٢ ـیان منداڵن.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵەى عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ بودجە بۆ وەرگرتنى شەش ملیۆن تۆن گەنم لە جوتیاران تەرخانکراوە و پاش پڕکردنەوەى پێویستى ناوخۆ بیر لە هەناردەى زیادەى دانەوێڵە دەکەنەوە.
پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، بانکی ناوەندی دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتیمانی قەرزدانی بانکی بۆ ساڵانی ٢٠٢٤ تاوەکو ٢٠٢٩. دەشڵێت، " قەرزی خانووبەرە لەڕێگەی بانکی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێبوونی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی ١١ ترلیۆن دینار".